لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

کەجەکە له‌باره‌ى په‌یامه‌كه‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌: پەکەکە کۆتایی بەخەباتى چەکداریی دەهێنێت‌و پێویست به‌گومان ناكات

20250305 190427

لڤین

ئەندامێکى کۆنسەى بەڕێوەبەرى کەجەکە جەخت لەپابەندبون بەپەیامەکەى ئۆجەلان دەکاتەوە داواشدەکات، تورکیا کارى پێویست بۆ دیموکراتیزەکردنى وڵاتەکەى بکات، ده‌شڵێت:”پەکەکە کۆتایی بەخەباتى چەکداریی دەهێنێت‌و پێویست به‌گومان ناكات”.

مستەفا قەرەسو ئەندامى کۆنسەى بەڕێوەبەرى کۆماجڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەمیانى بەشداریکردنى لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، پەکەکە پابەندی بانگەوازەکەی ئۆجەلان دەبێت.

وتیشی:”سیاسەت‌و ئایدۆلۆژیای پەکەکە لەلایەن ئۆجەلانەوە دیاریکراوە، هەر ئەویش بڕیاردەدات ئەم بزوتنەوەیە چیدەکات‌و چی ناکات”.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا مستەفا قەرەسو وتى:”درک بەو گۆڕانکارییە دەکەین کە ئۆجەلان پێشکەشیکرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەو کۆتایی خەباتی چەکداریی، با کەس هیچ گومانێکی لەم بارەیەوە نەبێت”، به‌ڵام دەبێت دەوڵەت‌و حکومەتى تورکیاش کارى پێویست بۆ دیموکراتیزەکرنى تورکیا بکەن بێ پەنابردن بۆ هیچ پاساوێک”.

لڤین پرێس
Scroll to Top