لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

جەبار گۆران: لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین لە سلێمانی دەكرێنەوە

666666666666 1024x576 1 1 1 800x450 1 1

لڤین

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین لە ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی لە سلێمانی دەكرێنەوە كە لە داهاتوودا ئەگەر ئارەزوومەندابێت مووچەخۆران دەتوانن مووچەكەیان تەوتین بكەن.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لە ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی لە سلێمانی، ئۆفیسی هەردوو بانكی رەشید و رافیدەین دەكرێنەوە كە لەم قۆناغەدا ئۆفیسە و بۆ ئەوەش دەبێت بانكی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر بدات و دواتر دەكرێتە لقێكی بانكەكانی رەشید و رافیدەین و شوێنیان بۆ تەرخاندەكرێت.

جەبار گۆران جەختیكردەوە كە لقی ئەو دوو بانكە بكرێتەوە ئەگەر ئارەزوومەندانە بێت مووچەخۆران دەتوانن مووچەكەیان لەو دوو بانكە تەوتین بكەن.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top