لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سێ کەس بە تۆمەتی دزینی مەڕوماڵات دەستگیرکران

480063493 1016876770307618 7080135377397088125 n

لڤین

بەتۆمەتی دزینی ژمارەیەک مەڕوماڵات مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە چەند سەر ئاژەڵێكی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.

ڕوونیشیکردەوە کە تۆمەتباران دانیان ناوە بەوەی ژمارەیەک سەر ئاژەڵیان دزیوەو گۆشتەكەیان فرۆشتووەتەوە.

پۆلیس ڕاشیگەیاند، هەریەك لە تۆمەتباران ( ژ ، أ ، م  تەمەن 22 ساڵ – ه ، س، أ تەمەن 24 ساڵ – ب ، ب ، ر تەمەن 30 ساڵ ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێك پارەدا.

لڤین پرێس
Scroll to Top