Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمەوە

dcdaea cc a af bafcbef

لڤین

وەزارەتی دارایی خانەنشینان ئاگادار دەکاتەوە، ئەو خانەنشینانەی فۆرمی پڕۆژەی ‘هەژماری من’ـیان وەرگرتووە و نەیانگەڕاندووەتەوە، پێویستە فۆرمەکانیان بە زووترین کات پڕبکەنەوە و بیگەرێننەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، داوا لە سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکەین کە فۆڕمی تۆمارکردنیان لە پڕۆژەی (هەژماری من) پڕکردۆتەوەو تا ئێستا نەیان گەڕاندۆتەوە بەزووترین کات بیگەڕێننەوە بۆ ئەو بانکانەی فۆڕمەکەیان لێ وەرگرتووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو خانەنشینانەی فۆرمی پڕۆژەی ‘هەژماری من’ـیان وەرگرتووە و نەیانگەڕاندووەتەوە، پێویستە فۆرمەکانیان بە زووترین کات پڕبکەنەوە و بیگەرێننەوە بۆ ئەو بنکەیەی تۆمارکردنی پڕۆژەی هەژماری من لەو بانکە حکومیەی فۆرمەکەیان تیایدا وەرگرتبوو، تاوەکو بتوانن مووچەکانیان لە هەژماری بانکی تایبەت بە خۆیان و بە ئاسانی وەربگرن. شایەنی باسە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 290 هەزار فەرمانبەری خانەنشین فۆرمی پڕۆژەی ‘هەژماری من’ـیان وەرگرتووە.

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە، بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی هەژماری من بکەن بە ژمارە (1991). سەنتەرەکە لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تاوەکو 9:00 شەو بەردەستە.

لڤین پرێس
Scroll to Top