لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

هەسەدە كوژرانی سەركردەیەك و چەندین چەكداری سەر بە توركیای ڕاگەیاند

hsd turkya14122024

لڤین

سوپای تورکیا و گرووپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی هێرشیان کردە سەر باکووری بەنداوی تشرین و شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە و چەندین چەكداری ئەو گرووپانە و سەركردەیەكیان كوژران.

میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە، لە باكووری بەنداوی تشرین و میحوەرەكانی مەنبج شەڕی قورس بەردەوامە و هێزەكانی هەسەدە چەندین هێرشیی گروووپە چەكدارەكانیان تێكشكاندووە.

لای خۆشیەوە، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات “هەسەدە” بڵاویكردەوە، سەركردەیەكی گرووپە چەكدارەكانی سوپای نیشتمانی هاوپەیمانی توركیا بە ناوی “عەلی نسو” لەسەر دەستی هێزەكانمان لە ڕوووبەڕووبوونەوەكانی میحوەری ڕیفی مەنبج كوژرا.

ڕاشیگەیاندووە، دەیان چەكداری سەر بە فرقەی “سوڵتان محەمەد فاتح” بە دەستی شەڕڤانان لە میحوەری بەنداوی شەهیدان كوژراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، فڕۆكەكانی ئەردۆغان بە چڕی كۆمەڵگە نیشتەجێبوونەكانی هاووڵاتیان لە دەورووبەری بەنداوی شەهیدان بۆردومان دەكەن و هەروەها فڕۆكە جەنگییەكان كۆمەڵكوژییان كردووە لە گوندی مسرەب لە باشووری شارۆچكەی سرین لە باشووری كۆبانێ‌ و تا ئێستا 3 هاووڵاتی مەدەنی كوژراون و ژمارەیەك هاووڵاتیش بریندارن.

لڤین پرێس
Scroll to Top