لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

شەهیدبوون و برینداربوونی شەش هاووڵاتی لە هێرشەكەی توركیا راگەیەندرا

14812025 FB IMG 1736345268037

لڤین

فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان و تۆپخانەكانی توركیا كاروانێكی خەڵكی سڤیلیان كردە ئامانج كە بەرەو بەنداوی تشرین دەڕۆیشتن بۆ ئەوەی داوای كۆتاییهێنان بە هێرشەكانی توركیا بكەن بەهۆیەوە ٦ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت، كاروانەكە هەزاران ئۆتۆمبێلی مەدەنی لەخۆدەگرن كە لە شار و ناوچەكانی كۆبانێ، تەبقە، ڕەقە، قامیشلۆ، و حەسەكە بەشداریی جەماوەریيان كردووە ‌و دەچوون بەرەو بەنداوی تشرین.

ئەم بەئامانجگرتنە لەچوارچێوەی هێرشەكانی توركیا لە ناوچە گرنگ و ستراتیژییەكاندا دێت، لەكاتێكدا ترسی تێكچوونی دۆخی مرۆیی و ئەمنی لە ناوچەكەدا هەیە، لەگەڵ بەردەوامبوونی بەئامانجكردنی كاروانە مەدەنییەكان كە هەڵگری پەیامێكی ڕوونی ڕەتكردنەوەی دەستێوەردانەكانی توركیان و هێرشە بەردەوامەكان.

لڤین پرێس
Scroll to Top