لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

“به‌غدا 450 ملیار دیناری‌ بۆ مووچه‌ نارد”

mucha1252024

لڤین

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ به‌غدا 450 ملیار دیناری‌ بۆ مووچه‌ نارد.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ كورتدا ده‌ڵێت: “وه‌زاره‌تی دارایی عێراق 450 ملیار دیناری خسته‌سه‌ر هه‌ژماری بانكی هه‌رێم بۆ مووچه‌”.

ده‌شڵێت: “ئێستا یه‌ك تریلیۆن و 81 ملیاری به‌غدایا له‌به‌رده‌سته‌.. نه‌وتیش سفره‌”.

تا ئێستا ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێمه‌وه‌ پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌، یاخو ره‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تا ئه‌مڕۆ كه‌ دواهه‌مین رۆژی‌ ساڵه‌، حكومه‌تی‌ هه‌رێم مووچه‌ی‌ مانگه‌كانی‌ تشرینی‌ دووه‌م  (11) و كانوونی‌ یه‌كه‌م (12)ی دابه‌ش نه‌كردووه‌ و نازانرێت كه‌ی‌ مووچه‌ی‌ دوو مانگی‌ كۆتایی ئه‌مساڵ‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

ساڵی‌ پاریش حكومه‌تی‌ هه‌رێم مووچه‌ی‌ مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م 10، تشرینی دووه‌م 11، كانوونی یه‌كه‌م 12ی 2023ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی دابه‌ش نه‌كرد.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top