لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

له‌مشه‌وه‌وه‌ به‌فرو بارانبارین ده‌ستپێده‌كات

bafr 0 1 1 (1)

لڤین

به‌شى پێشبینیه‌كانى وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم ئاشكرایكرد، درەنگانی ئەمشەو شەپۆلێکی باران‌و بەفر لەدەریای ناوەڕاستەوە دەگاتە هه‌رێمى کوردستان‌و زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوەو دوو ڕۆژیش بەردەوامدەبێت.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌شى پێشبینییەكانی وەزارەتى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى هه‌رێم ئاشكرایكردوه‌، بارانبارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوەو لەناوچە شاخاوییەكانیش پێشبینی بەفر بارین دەكرێت، بۆیە پلەكانی گەرماش بەنزیكەیی 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی دادەبەزن، هەربۆیە دەستپێکى کاریگەریى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لەسەر سنورى پارێزگاى دهۆک دەبێت، لەکاتەکانى ئێوارەدا.

سه‌باره‌ت به‌سبەینێ هەینیش به‌شى پێشبینیه‌كان ده‌ڵێت:”سبه‌ینێ ئاسمان بەگشتىی هەوری تەواو دەبێت، کاریگەرى شەپۆلى بارانبارین لەسەر ناوچەکە زیاد دەکات‌و سەرجەمى ناوچەکە دەکەوێتە ژێرکاریگەرى ئەم شەپۆلە بەتایبەت لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆى ڕۆژى هەینى، بارانبارین بەشێوەى بارانى مامناوەندو هەندێ ناوچە لێزمەبارانى پچڕپچڕ هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، بەتایبەت لەبەشێک لەسنورى پارێزگاى دهۆک‌و بەشێک لەئیدارەى ڕاپەرین، هەروەها هەندێکاتیش خێرایی با زیاد دەکات.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top