لڤین
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی ڕایگهیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیا هەمو هەوڵێکیان بۆ لەناوبردنی ڕۆژئاڤای كوردستانە، دەبێت ئیدارەی نوێی سوریا دیموکراتی بێت و دان بە ناسنامە و هەبونی هەمو گەلاندا بنێت، ئەمە شتێکی گرنگی بنەڕەتییە، بونی سوریایەکی دیموکراتیک گرەنتی ئەمنێتی تورکیایە، جارێکی دیکە بانگەوازییتان لێ دەکەین دەبێت دەستبەرداری دوژمنکاریی ستاتۆی کورد ببن لە ڕۆژئاڤا.
تولای حاتەم ئۆغۆللاری، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی ئهمڕۆ لە کۆبونەوەی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان ڕایگهیاند، “سهرهڕای هەمو فشارەکان لە شارەوانییەکانی دەم پارتی، لە ئێستادا دەیانەوێت شارەوانییەکان گەمارۆ بدەن، دەیانەوێت کارێک بکەن شارەوانییەکانی دەرەوەی ئاکپارتی نەتوانن خزمەت بە گەل بکەن”.
لە قسەکانییدا ئۆغۆللاری جەختی لەوەکردەوە لە هەمو هەوڵدانێکدان خزمەتی شارەوانییەکان بەرەوپێشەوە بەرن و لەو ڕێگەیەوە دەیانەوێت بۆ هەرێمەکان سەرچاوەیەکی جێگرەوە دروست بکەن و لە ئیدارەدانی ناوەندی-کۆشک بە دووریان خەنەوە.
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی باسی لهوهشكرد، “دەسەڵاتداری تورکیا هەمو هەوڵێکیان بۆ لەناوبردنی ڕۆژئاڤای كوردستانە، دەبێت ئیدارەی نوێی سوریا دیموکراتی بێت و دان بە ناسنامە و هەبونی هەمو گەلاندا بنێت، ئەمە شتێکی گرنگی بنەڕەتییە، بونی سوریایەکی دیموکراتیک گرەنتی ئەمنێتی تورکیایە، جارێکی دیکە بانگەوازییتان لێ دەکەین دەبێت دەستبەرداری دوژمنکاریی ستاتۆی کورد ببن لە ڕۆژئاڤا”.