لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

راگەیەندراوى کۆبوونەوەى پارتى و یەکێتى لە پیرمام

bapala Recovered

لڤین

شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە و لەسەر ئامادەکردنی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم رێککەوتن.

بەگوێرەى راگەیەندراوی هاوبەشی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە و هەنگاوی پێویست بۆ سەرخستنی گیراوەتەبەر.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوولا هاوڕابوون بە زووترین کات، کار لەسەر ئامادەکردنی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا لیژنەیەکی هاوبەش بۆ ئامادەکردنی رەشنووسی بەرنامەکە بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو پێکبهێنن .

هەر لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێکران هەردوولا کۆکبوون لەسەر تەبایی و هاوهەڵویستی بۆ پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان لەم قۆناغە هەستیارەدا، وەک لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە.

کۆبوونەوەکەی پیرمام، دووەم کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتییە لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، کۆبوونەوەی رابردووش لە 30ی مانگی رابردوو لە دەباشان بەڕێوەچوو.

لڤین پرێس
Scroll to Top