لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئایدن مەعروف: ئێمە وەک تورکمان بەشداردەبین لە کابینەی دەیەم نەک وەک کۆتا

301120241045800 53201912499ded4f0c3a1b3054cbfa6b4a5f1b9 L

لڤین

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان رایدەگەیەنێت، پێویستە بوونی نەتەوەی تورکمان وەکو مافی نەتەوەی و قەومی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و هیچ پەیوەندیەکی بە کۆتاوە نەبێت.

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە، “ئێمە وەکو نەتەوەی تورکمان، تورکمانەکان لە بابەتی کۆتا زۆر زۆر گرنگتر و گەورەترە و نابێت ئەو دوو کۆتایەی کە تورکمان هەیەتی، بکرێت بە پێوەر بۆ بەشداریکردن لە حکومەت، پێویستە بوونی نەتەوەی تورکمان وەکو مافی نەتەوەی و قەومی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و هیچ پەیوەندیەکی بە کۆتاوە نەبێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، “ئێمە وەک تورکمان بەشداردەبین لە کابینەی دەیەم نەک وەک کۆتا، چونکە بوونی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان کاریگەری زۆر بەهێزی هەبووە لەسەر پێکەوە ژیان و لە ئێستادا کوردستان و عێراق یەکێک لە شتە باشەکانی ئەوەیە کە وەک خۆیی ئەو پێکەوە ژیانی نەتەوەیە ماوەتەوە و بەو هیوایەین پارێزگاری لێ بکرێت”.

رۆژی 21ی شوباتی 2024 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر دوو سکاڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە نادەستوریبوونی کورسی کۆتاکان، بڕیاریدا کە کورسی کۆتا لە پەرلەمانی کوردستان نەمێنێت و ژمارەی کورسیەکانی بۆ 100 کورسی کەمکردەوە، بەڵام دواتر لە کۆی 100 کورسی پەرلەمانی 5 کورسی بۆ کۆتاکان دیاریکرا و 2 بۆ بازنەی هەولێر و 2 بۆ سلێمانی و 1 کورسی بۆ دهۆک.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top