لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

دارستان و ژینگەى سلێمانى کەسێکى بەتۆمەتى راوکردنى کەڵەکێوییەک دەستگیرکرد

821112024 565656

لڤین

لەگەڵئەوەى بۆماوەى 48 کاتژمێر قەدەغەى هاتوچۆ راگەیەنراوە و پرۆسەى سەرژمێرى گشتى بەڕێوەدەچێت، بەڵام لەلایەن پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانییەوە هاوڵاتییەک لەسەر راوکردنى کەڵەکێوییەک لە چیاى بەرانان دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە؛ هەرچەندە بەهۆی بارودۆخی سەرژمێرییەوە بڕیاربو تەواوی هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان بمێننەوە، بەڵام هاوڵاتیەک بەوپەڕی هەستنەکردن بە بەرپرسیارێتی ئێوارەى دوێنێ لە چیای بەرانان بێ رەحمانە هەستاوە بە راوکردنی کەڵێکی کێوییەک .

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە لەگەڵ ئەوەى ناوچەکە شاخاوییە و دۆزینەوەى تۆمەتبار ئاسان نییە، بەڵام دوای ماوەیەکی زۆر لە گەڕان و پشکنین لەچەند لایەکەوە توانراوە لەلایەن مەفرەزە هاوبەشەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان و بنکەی باوەخۆشێن  هاوڵاتیەک بە تۆمەتی راوکردنی کەڵەکێویەکە دەستگیر بکەن.

ئەوەشخراوەتەرو کە لەئێستادا راوچییەکە رادەستى دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنى رێکارى یاسایی و پەراوى لێکۆڵینەوەى بۆ کراوەتەوە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top