لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

یەكێتی زانایان: بە پێدانی زانیاری هەڵە گوناهبار دەبیت

sarzhmery20112024

لڤین

یەكێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی سەردانی تیمەكانی سەرژمێری گشتی بۆ تۆماركردنی كەسەكان، هەر كەسێك زانیاری هەڵە بدات گوناهبار دەبێت.

ڕەعد ئۆمەربلی، وتەبێژی لقی هەولێری یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاندووە، “نابێت ئەو وردەكارییانەی بۆ سەرژمێری پێویستن بەهەڵە بە كارمەندانی سەرژمێری بدرێت، هەر كەسێك زانیاریی هەڵە بدات گوناهبار دەبێت.”

ڕاشیگەیاندووە، “تەنیا كارمەندانی ئەمنی دەتوانن بەشێك لەو زانیارییانەی، كە لەڕووی ئەمنییەوە كاریگەرییان دەبێت، نەیدەن بە بژمێرەكان، چونكە ڕوون نییە ئەو زانیارییانە بۆ چی دامودەزگایەك دەچێت و چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت”.

ئەمڕۆ چوار شەممە 20ی 11ی 2024، لەگەڵ یەكەم ڕۆژی قەدەغەی هاتووچۆدا قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لە پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و سبەینێش بەردەوام دەبێت، بژمێرەكان ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و ناو و زانیاریی خێزانەكان تۆمار دەكەن.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top