لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کارتی بایۆمێتری دەنگدانیان نییە؛ ئاگادارییەک لە ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانەوە

1112112024 biometry dangdan

لڤین

ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی سەر بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە کە کارتی بایۆمێتری دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە، دەتوانن رۆژانە سەردانیان بکەن و کارتەکان وەربگرنەوە. 

ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی رایگەیاندووە، ئەو هاوڵاتیانەی تۆماری بایۆمێتریان ئەنجامداوە، دەتوانن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان سەردانی ناوەندی تۆماری کۆمسیۆن بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانە لە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکەوە دەوامیان دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ کارتەکان دەدەنەوە بە هاوڵاتیان.

ئەوەش هاتووە، پێویستە هاوڵاتی لەکاتی سەردانیدا بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکەی یەکێک لە بەڵگەنامە فەرمییە کەسیەکانی پێبێت وەک، (پێناسی باری شارستانی، رەگەزنامە، کارتی نیشتیمانی یان پاسپۆرتی عێراقی).

هەروەها ئەگەر هاوڵاتی ویستی کارتی یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی وەربگرێتەوە، ئەوا پیویستە پسوڵەی خۆراک لەگەڵ یەکێک لە بەڵگەنامە فەرمیە کەسیەکانی ئەو کەسەی پێبێت کە دەیەوێت کارتەکەی بۆ وەربگرێتەوە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top