لڤین
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هه‌ر كه‌سێك ئه‌خلاقی پزیشكی هه‌بێت نابێت له‌به‌رخاتری پاره ده‌وام و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش به‌جێبهێڵێت، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر “یه‌ك نه‌خۆش بمرێت له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌هۆی جێهێشتنی پزیشكه‌وه خۆم یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم كه سكاڵام تۆمار ده‌كه‌م”.
ئەمڕۆ دووشەممە، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، “هەر کەسێک دەوام بەجێبهێڵێت کاریگەریی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دەبێت و ئێمە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر، ئەو پزیشکانەش کە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر دەتوانن بچن لە دادگای ئیداریی سکاڵامان لەسەر تۆمار بکەن و بڵێن د. سەباح غیابی داوین”.
ئاماژەی بەوەشدا “ناکرێت پزیشکێک کاتژمێر 12ی شەو خەریکی چات و فەیسبووک بێت و بڕیار بدات نەخۆشخانەکانمان بەجێبهێڵێت و خەڵکی هەژاریش کە ناتوانێت بچێتە نەخۆشخانە و نۆرینگە تایبەتەکان نەتوانێت چارەسەر وەربگرێت”.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕاشیگەیاند، “ئەمجارە هەر پزیشکێک لە کاتی نەبوونی مووچە یان بە هەر بیانوویەک دەوامی ئەو نەخۆشخانانە بەجێبهێڵێت کە بە بێ بەرامبەر نەخۆش دەبینن و بچن لە نەخۆشخانەی تایبەت بە پارە کار بکەن، ڕێکاری زۆر توندیان بەرامبەر دەکەین”.
سەباح هەورامی وتیشی: “هەر کەسێک ئەخلاقی پزیشکی هەبێت نابێت لەبەر خاتری پارە دەوام و چارەسەرکردنی نەخۆش بەجێبهێڵێت، بایکۆت بۆ فەرمانبەرەی فەرمانگەیەکی دیکە ئاسایی بێت لای تەندروستی ئاسایی نییە، چونکە لای ئێمە خەڵک دەمرێت”.
جەختیشیکردەوە کە ئەگەر “یەک نەخۆش بە هۆی بەجێهێشتنی پزیشکەوە بمرێت سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەم”.
د. سه‌باح هه‌ورامی باسی له‌وه‌شكرد، “كاری پزیشكی جیاوازه و حكومه‌ت پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كات تا كه‌سێك ده‌كاته پزیشك بۆیه جێهێشتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌كاتێكدا نه‌خۆش پێویستی پێیه‌تی قه‌ره‌بو ناكرێته‌وه و ژیانی خه‌ڵك ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه داوا له پزیشكان ده‌كه‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیری لێنه‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رنا ڕوبه‌ڕوی سزای توند ده‌بنه‌وه”.