لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سەڵاحەدین بەهادین و عەلی باپیر گفتوگۆی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەكەن

806052b0 f99f 440f a95e 5da961afd933

لڤین

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی و عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە كۆبونەوەیەكی نێوانیاندا گفتوگۆیان لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی سەڵاحەدین بابەكر، كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتو سەردانی عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستانیان كرد.

بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتو، لە دیدارەكەدا بارودۆخی ناوخۆ و عێراق و شەڕی غەززە و دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆیان لە بارەیەوە كرا.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، “لەسەرەتادا هەردولا هاورابون كە بارودۆخ و رەوشی ناوچەكە لە گۆڕانكاری خێرادایە و دەبێت بەرپرسیارانە بروانینە دۆخەكە و رەوشی موسڵمانانی غەززە دەبینین كە رۆژانە دەیان و سەدان شەهید و بریندار هەیە و رژێمی زایۆنی زۆر بێ رەحمانە كاولكاری ئەنجامدەدات، وڵاتانی نێودەوڵەتیش بە بێ دەنگی بەدیار ئەم دەستدرێژیانەوە رۆڵی تەماشاكار دەبینن.”

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە بەشێكی تری دیدارەكەدا پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دەرئەنجامەكانی گفتوگۆی پێویستیان لە بارەیەوە كرا.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top