
قوتابییەك بە چەقۆ هاوڕێیەكی دەكوژێت و یەكێكی دیكەش بریندار دەكات
لڤین دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری مووسڵ قوتابییەك بە چەقۆ هاوڕێیەكی خۆی كوشت و یەكێكی دیكەشی بریندار كرد. رووداوەكە لەنێو یەكێك لە قوتابخانەكانی بەری ڕاستی شاری مووسڵ رووی دا، قوتابییەكی قۆناغی ناوەندی لەگەڵ دوو هاوڕێی دیكەی دەبێتە دەمەقاڵێ و شەڕیان. لە ئەنجامدا قوتابییەكە بە چەقۆ یەكێك لە هاوڕێكانی دەكوژێت