لڤین
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە رایگەیاند “بەرامبەر لەشکرکێشییەکانی ئیسرائیل بۆ ناو خاکی سووریا بێدەنگ نابین و سەرکۆنەی داگیرکارییەکانی ئیسرائیل بە پشتیوانیی ئەمریکا دەکەین”.
موقتەدا سەدر، لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس، هۆشداریی داوە لە فراوانبوونی لەشکرکێشییەکانی ئیسرائیل و گوتوویەتی بەو هۆیەوە ناوچەکە بۆ ئاژاوەگێڕییەک پەلکێشدەکرێت کە تەنیا ئیسرائیل سوودمەند دەبێت.
رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، گوتووشیەتی “پێویستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم بارگرژییە، حکومەتی عێراق رێکاری ئەمنیی پێویست لە تەواوی سنوورەکانی وڵاتەکەدا بگرێتەبەر”.