لڤین پرێس – Lvin Press

کوردستان

juRV1CYeVNT6OwvjYeEf

پارێزگاری كه‌ركوك : ئه‌و ده‌نگۆ نه‌رێنیانه‌ی له‌باره‌ی سه‌رژمێری بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، بێبنه‌مان

لڤین رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، داوا له‌ هاوڵاتیانی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ ده‌كات له‌ ماڵه‌كانی خۆیان بمێنه‌وه‌ و خۆیان له‌ پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری تۆماربكه‌ن، ده‌شڵێت، “ئه‌و ده‌نگۆ نه‌رێنیانه‌ی له‌باره‌ی سه‌رژمێری بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، بێبنه‌مان”. رێبوار ته‌ها ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگاكه‌، ڕایگه‌یاند، پلانی ئه‌منی كه‌ بۆ رۆژانی سه‌رژمێری و قه‌ده‌غه‌ی

زیاتر بخوێنەرەوە »
upload 1732118885 707831132

کەرکوک: ئەمڕۆ پێنج هەزار و 652 توێژەر و سەرپەرشتیار لە سەرژمێریدا بەشداربوون

لڤین بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری کەرکوک، رایگەیاند، “ئەمڕۆ پێنج هەزار و 652 توێژەر و سەرپەرشتیار لە سەرژمێریدا بەشداربوون”. یوسف مستەفا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری کەرکوک، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، “ئەمڕۆ پێنج هەزار و 652 توێژەر و سەرپەرشتیار لەگەڵ بژمێرەکان بەشداریی پرۆسەی سەرژمێرییان کرد لە سەرجەم قەزا و ناحییەکانی کەرکوک کردووە”. باس

زیاتر بخوێنەرەوە »
1720112024 IMG 5537

پۆلیسی گەرمیان داوا دەکات هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان بمێننەوە

لڤین پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین پابەندبن بەبڕیاری قەدەغەی هاتوچۆوەو لەماڵەکانیان بمێننەوە تا تیمەکانی پرۆسەی سەرژمێری کارەکانیان دەکەن.  بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی پڕۆسەی سەر ژمێری دانیشتوان حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆماوەی دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند بەبۆنەی ئەوەی هاوڵاتیان لەماڵەکانی خۆیان بمێنەوە تا تیمەکانی سەرژمێری دانیشتوان

زیاتر بخوێنەرەوە »
1720112024 IMG 5535

پێدانی کارەبای نیشتیمانی17 کاتژمێر درێژکرایەوە

لڤین وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەوامی فەرمانگەکانەوە تارۆژی یەکشەممە  کارەبای نیشتمانی ١٧ کاتژمێر رۆژانە دەبێت.  ئەمڕۆ چوارشەممە 20-11-2024، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لە هەردوو رۆژی پشووی سەرژمێری تاوەکو رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ١٧ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی کارەبا لە بەرهەمهێنان و

زیاتر بخوێنەرەوە »
sarzhmery20112024

یەكێتی زانایان: بە پێدانی زانیاری هەڵە گوناهبار دەبیت

لڤین یەكێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی سەردانی تیمەكانی سەرژمێری گشتی بۆ تۆماركردنی كەسەكان، هەر كەسێك زانیاری هەڵە بدات گوناهبار دەبێت. ڕەعد ئۆمەربلی، وتەبێژی لقی هەولێری یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاندووە، “نابێت ئەو وردەكارییانەی بۆ سەرژمێری پێویستن بەهەڵە بە كارمەندانی سەرژمێری بدرێت، هەر كەسێك زانیاریی هەڵە بدات گوناهبار

زیاتر بخوێنەرەوە »
ahmadmiraLvin

بۆچی 2002/11/20 جیاوازە؟

گۆڕانکاری پرسێکی حەتمیە و هەردەبێت ڕووبدات سروشتی دیاردەکان لە ژیانی کۆمەڵایەتیەوە تا دەگاتە ناو ژیانی سیاسی و ئابوری و ئاینی و هەموو ڕەهەندەکانی تری ژیان بە جۆرێکە کە گۆڕانیان بەسەردادێت، لەهەر ساتەوەختێکی مێژوویدا بە شێوازێک کاردەکەن و گەشەدەکەن و جێکەوتەی گەورەیان لەسەر کایەکانی ناو کۆمەڵگا بەجێدەهێڵن، بۆیە بەپێ تێپەڕبوونی قۆنا‌غە

زیاتر بخوێنەرەوە »
1619112024 IMG 5485

شۆفێرانی هێڵی سلێمانی- کەرکوک سزادران

لڤین سەندیکای شۆفێران ڕایگەیاند، سەرجەم شۆفێرانی هێڵی سلێمانی- کەرکوک سزادران بەهۆی گرانکردنی نرخی گواستنەوە. سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەو شۆفێرانەی هێڵی سلێمانی – کەرکوک، کە ئەمڕۆ نرخی گواستنەوەیان زیادکردبوو سزادران. ڕوونیشیکردەوە، ماوەی هەفتەیەک سەرجەمیان لە کارکردن راگیراون. ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بەهۆی سەرژمێری گشتیەوە سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی کە

زیاتر بخوێنەرەوە »
هەڤاڵ ئەبوبەکر 1024x582 1 2 800x455

پارێزگاری سلێمانی داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات

لڤین پارێزگاری سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات تا ئەو کاتەی تیمەکانی سەرژمێری سەردانیان دەکەن و زانیارییەکانیان وەردەگرن لە ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لیژنەی ئەمنی شارەکان راسپێدراون بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە رۆژانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، کە پێکهاتوون لە هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ. داوایشیکرد، هاوڵاتییان پابەندبن

زیاتر بخوێنەرەوە »
4ed2b2ae 8e71 43b6 af66 653301d645a0

شەڕە تەقە لە ناحیەی زەڕایەن روویدا

لڤین دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی زەڕایەن ئاژاوە لەنێوان دوو گەنج درووست بوو، یەکێکیان دەست دەکات بە تەقە و ئەوی دیکە بریندار دەکات و هەڵدێت. لەوبارەیەوە د. هاوڕێ محەمەد پزیشکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی گشتی شەهید رەئوف بەگی قەزای شارەزووە بە میدیاکانی راگەیاند “کاتژمێر 2:15 بوو بریندارێک گەیەندرایە نەخۆشخانە، دوای پشکنین بۆمان دەرکەوت

زیاتر بخوێنەرەوە »
529602Image1

تەندروستی سلێمانی بۆ دەوامی ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ بڕیاریدا

لڤین بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر (۲٤) کاتژمێر کراوەدەبن. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکان بەردەوام دەبن لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەی ئێشکگر. دەشڵێت: داوا لەهاووڵاتیان دەکەین

زیاتر بخوێنەرەوە »
Scroll to Top