
چوار حیزبی به‌شدار له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان: ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كۆمیسیۆن ڕایگه‌یاندووه به‌دڵی ئێمه نییه
لڤین نوێنه‌رانی یه‌كگرتوی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی، به‌ره‌ی گه‌ل‌و ڕه‌وتی هه‌ڵوێست له‌سلێمانی كۆبونه‌وه‌و ڕایانگه‌یاند، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاندووه به‌دڵی ئه‌وان نییه. دوای كۆبونه‌وه‌كه له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌و هێزانه درێژه‌پێده‌ری دو كۆبونه‌وه‌ی دیكه‌یه كه پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامیانداوه‌و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و تیمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق (یۆنامی)یان