
ئیدارەی خۆسەر: دەبێت دیمەشق بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان ئاسانکاری بکات
لڤین جێگری هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی ئیدارەی خۆسەر بە ئاژانسی هاوار نیوزی گوتووە، بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان لەرێگەی لیژنەیەکی هاوبەشەوە، پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ تەواوی لایەنەکان بەردەوامە، بەتایبەت کۆمسیۆنی پەنابەران و حکومەتی سوریا و دەیانەوێت گفتوگۆ لەبارەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بکەن. شێخموس ئەحمەد ئاماژەی بەوەشداوە، بەگوێرەی رێکەوتنی رۆژاڤا و دیمەشق دەبێ حکومەتی








