
یەکەم گروپ لەباکورى کوردستانەوە بەرێکەوتن بۆ سلێمانى
لڤین گروپێک کە پێکهاتبوون لە نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆشنبیران و نووسەران لە شارى ئامەدى باکورى کوردستانەوە بەڕێکەوتن بۆ شارى سلێمانى بۆ ئامادەبوون لە مەراسیمى چەک لەناوبردن. بڕیارە سبەینێ 11ی تەمموز، گروپی یەکەمی چەکدارانی پەکەکە چەکەکانیان لە ناوچەیەکی سنوری پارێزگای سلێمانی دابنێن بکەن و چەکدانانی فەرمی دەستپێبکات. ئاژانسی میزۆپۆتامیا








