
گەشتوگوزاری كەربەلا : شوێنمان بۆ پێنج ملیۆن زیارەتكار دابینكردوە
لڤین گەشتوگوزاری كەربەلا ئاشكرایدەكات؛ بۆ بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حسێن، شوێن بۆ نزیكەی پێنج ملیۆن زیارەتكار دابینكراوە. ئەندازیار موئەیەد هەیسەم راسان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری كەربەلا بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندوە: بۆ بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حسێن، پێشوازی لە نزیکەی پێنج ملیۆن زیارەتكار كراوە و لە هۆتێلەکانی کەربەلا شوێنی مانەوەیان بۆ دابینكراوە








