
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: هەنگاوە یاساییەکانى بە پارێزگاکردنى هەڵەبجە تەواو بکرێن
لڤین سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، لە ساڵیادی کیمیابارانى هەڵەبجەدا جەخت لە پەلەکردن لە بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە و قەرەبووی کەسوکاری قوربانییان دەکاتەوە. سەرۆکایەتیی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “کارەساتی هەڵەبجە داوامان لێدەکات چەسپاندنی ئەزموونی دیموکراسی لە عێراق بەرەو پێشەوە ببەین”. هەروەها بەپێویستیشى دەزانێت داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکرێت، رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژی








