بەغداد، عێراق – 22ـی تشرینی یەکەمی2026 – چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەشی بازرگانیی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، کە پێشەنگی دابینکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندیکردن و دیجیتاڵییە لە عێراق، خەڵاتی “خانمی پێشەنگ لە کەرتی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان (ICT) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” بەدەستهێنا، ئەمەش لە میانی بیستەمین خولی لوتکەی سەرکردەکانی تێلیکۆم ڕیڤیو (Telecom Review Leaders’ Summit) لە دوبەی، کە یەکێکە لە دیارترین بۆنە ساڵانەییەکانی کەرتی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی جیهان.
خەڵاتەکە لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتە نایابەکانی (Excellence Awards)ـی لوتکەکەدا پێشکەش کرا، کە تێیدا براوەکان لەلایەن لیژنەیەکی نێودەوڵەتیی پێکهاتوو لە پازدە پسپۆڕی بوارەکەوە هەڵبژێردران، وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەوانەی کە گرووپی (Telecom Review) وەک باشترین لەنێو باشترینەکاندا لە سەرانسەری کەرتەکەدا وەسفیان دەکات، لە ئاستی ئەدای کۆمپانیاکانەوە تا دەگاتە توانستە تاکە کەسییەکان.
ئەم ڕێزلێنانە گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ ئاسیاسێڵ، چونکە ڕێز لە سەرکردەیەک دەگرێت کە لە ناوخۆی کۆمپانیاکەدا گەشەی کردووە و ئەمڕۆ ئاڕاستەی ستراتیژی بازرگانی دەکات کە خزمەت بە زیاتر لە 20 ملیۆن بەشداربوو دەکات لە سەرانسەری عێراقدا. هاوکات گوزارشت لە ژینگەیەکی کارکردن دەکات کە تێیدا پاڵپشتیکردنی خانمان بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاکان بووەتە بنەمایەکی جێگیر و چەسپاو.
لە لێدوانێکیدا سەبارەت بەم دەستکەوتە، عامر سونناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند:
“ئێمە شانازی بە چراوە دەکەین. ئەم خەڵاتە هی خۆیەتی و بە لێهاتوویی خۆی بەدەستی هێناوە، لە هەمانکاتیشدا ڕەنگدانەوەی ناسنامەی ئێمەیە وەک کۆمپانیایەک. لە ئاسیاسێڵ، بەرەوپێشبردنی خانمان بەشێکە لە شێوازی کارکردنمان، چ لەناو تیمەکانماندا و چ لە سەرانسەری وڵاتدا لە ڕێگەی پڕۆگرامەکانمانەوە. پیرۆزبایی ئەم ڕێزلێنانەی لێ دەکەین.”
بە وەرگرتنی ئەم ڕێزلێنانە، خانمێکی عێراقی دەچێتە پاڵ دیارترین ناوەکانی کەرتی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان لە ناوچەکەدا. بە هەمان ڕۆحییەتەوە، ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە وەبەرهێنان لە بەرەوپێشبردنی خانمانی عێراق، لە ناوخۆی کۆمپانیاکە و لە سەرانسەری کۆمەڵگەدا، لە ڕێگەی ڕەخساندنی دەرفەتی ڕاستەقینەوە بۆ فێربوون، گەشەکردن و سەرکردایەتیکردن. ئەم دەستکەوتە ئەو پابەندبوونە بەرەوپێش دەبات و دەروازەکان زیاتر واڵا دەکات بە ڕووی ئەو خانمانەی لە داهاتوودا دێنە پێشەوە. ئەمە ساتێکی پڕ لە شانازییە بۆ ئاسیاسێڵ و تەواوی وڵات.
(کۆتای)
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژمارهى بهشدرابووانی زیاتر لە 20 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێندراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیایە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دادەپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی 4G+ بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر لە 99.06٪ ـى دانيشتوانى عێراق دهگرێتهوه. ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە ڕابەرایەتیکردنی بواری پەیوەندییەکان و وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە عێراق.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]
زانیاریی زیاتر: www.asiacell.com













