لڤین
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسەی بە سێ هەزار و 329 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ هەینی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە سێ هەزار و 329 دۆلار.
بەپێی پێشبینییەکانی بانکی ANZ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ تا کۆتایی ئەمساڵ دەگاتە سێ هەزار و 600 دۆلاری ئەمریکی.
بەرزبوونەوەکانی نرخی زێڕ بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە جیۆسیاسییانەوەیە کە لە جیهاندا روودەدەن، لەگەڵ پێشبینییەکان بۆ بەرزکردنەوەی بەهای سوودەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکی.