لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

رۆژنامەوان بەشدار بازیانی بە کەفالەت ئازادکرا

bc fbe f fd fafece

لڤین

پاش نزیکەى مانگێگ لە راگیرانی لە ئاسایشی سلێمانی، ئەمڕۆ رۆژنامەوان بەشدار بازیانی بە کەفالەت ئازادکرا.

کاروان ئەنوەر، سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانى کوردستان، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژنامەوان بەشدار بازیانی، کە ماوەی 25 رۆژ لە ئاسایشى سلێمانى راگیرابوو، بە کەفالەت ئازاد کراوە تاوەکو رۆژی دادگاییکردنی.

گوتیشى، بەهاوبەشى لەگەڵ سەنتەرى میترۆ داواکارییان خستووەتە بەردەم دادوەر کە دەتوانن کەفالەتى بکەن، بەڵام ئەمڕۆ کەسوکارەکەى بوونەتە کەفیلى و ئازادکراوە.

کاروان ئەنوەر، ئاماژەى بەوەشکرد، کارى رۆژنامەوانى ئاڵۆزە و ئەگەر نەتوانرێت بەشێوەیەکى گونجاو مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکەدا بکرێت، کارەکەى لێتێکدەچێت.

بەگوتەى سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانى کوردستان، ئێستا سەدان دۆسیەى رۆژنامەوانى لە هەرێمى کوردستان هەن کە یەکلانەبوونەتەوە و گوتى، خۆشبەختانە دەتوانن بڵێن رۆژنامەوانان ئەگەر دۆسیەیەکیان هەبێت لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى، ناچێتە شوێنى دیکە و دەچێتە ئەو دادگایەى کە تایبەتکراوە بە رۆژنامەوانان.

داواشیکرد، لە شارەکانى دیکەش دادگاى تایبەت بە رۆژنامەوانان بکرێتەوە.

لاى خۆیەوە، رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەوانان رایگەیاند، لەداهاتوودا قسەى جدییان دەبێت لەسەر دامودەزگا داراییەکانى حیزبەکان کە پارەیان بۆ میدیا رشتووە و بەکاریان دەهێنن.

گوتیشى، پشتیوانى ئەو میدیایانە ناکەن کە بۆ یەکلاکردنەوەى کێشەى کەسی بەکاردەهێندرێن.

هاوکات، بەشدار بازیانی رایگەیاند، دەستیان بۆ هەر بابەتێکى زۆر هەستیار بردووە کە زیانی بە ئاسایشى نیشتمانى گەیاندووە، یاخود نیازەکە ئیشکردن بوبێت لەسەر بابەتێکى هەستیار، داواى لێبووردن دەکات.

هەروەها، سوپاسی هێزەکانى ئاسایشی کرد کە لەو ماوەیەدا مامەڵەیەکى برایانەیان لەگەڵ کردووە و سوپاسى سەرجەم ئەو رێکخراو و لایەنانەشی کرد کە پشتیوانیانکردووە.

رۆژی 28ـی شوبات، بەشدار بازیانی و سێ كەس لە هاوكارانی لە میدیا21، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشى سلێمانی دەستگیركران، دەستبەسەر زۆربەی كۆمپیوتەر و مۆبایلەكانیاندا گیرا.”

سێ هاوکارەکەی دیکە کە (دانا ساڵح، نەبەز شێخانی و سەردەشت حەمە ساڵح) بوون، پاش ماوەیەک لە لێکۆڵینەوە، ئازادكران.”

بەگوێرەی ئاماری سەنتەری میترۆ، ساڵی رابردوو 182 پێشێلکاری بەرامبەر 176 رۆژنامەوان و دامەزراوەی میدیایی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks