لڤین
کامەران عوسمان ئەندامی سی پی تی ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ١:١٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا، سوپای داگیرکەری تورک، بە بەکارهێنانی TNT، زنجیرەیەک ئەشکەوتی لە گوندی سگێرێ لە سنوری شارۆچکەی ئامێدی تەقاندەوە و ئەشکەوتەکانی خاپوور کردن.
کامەران عوسمان ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، لەبارەی تەقاندنەوەی زنجیرەیک ئەشکەوت، لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە لە ئامیدی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
کامەران عوسمان ڕایگەیاند، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە سوپای تورک، بارەگایەکی سەربازیی لە گوندی سگێرێدا درووستکردووە کە بەهۆیەوە تەواوی دانیشتووانی گوندەکە، گوندەکەیان بەجێهێشتووە و لە ئێستادا لە گوندەکانی دەوروبەر و شارۆچکەی ئامێدی و پارێزگای دهۆکدا نیشتەجێن.
ئەوەشی ڕاگەیاند، لە کاتژمێر ١:١٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا، سوپای داگیرکەری تورک، بە بەکارهێنانی TNT، زنجیرەیەک ئەشکەوتی لە گوندی سگێرێ لە سنوری شارۆچکەی ئامێدی تەقاندەوە و ئەشکەوتەکانی خاپوور کردن.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ئەوە دووەم جارە کە سوپای تورکیا ئەشکەوتەکانی سنووری ئامێدی بەئامانج دەگرێت.