لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

چەند بازرگانێكی بیانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران

465381675 995471049285622 8321819417844905668 n w900 h900

لڤین

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشكرای دەكات كە توانیویانە سێ بازرگانی بیانی ماددەی هۆشبەر لە شاری هەولێر دەستگیر بكەن.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە “دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و کۆکردنەوەی زانیاری دروست، لە چالاکییەکدا تیمی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دوێنێ یەكشەممە لەنێو شاری هەولێر توانییان بڕی 5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەست بەسەردا بگرن”.

بڵاویشی كردەوە “ماددە هۆشبەرەكان لەلایەن 3 تۆمەتباری دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابوونە نێو شاری هەولێر بەمەبەستی فرۆشتن و بڵاوکردنەوە” .

ئاماژەی بەوەش دا كە دوای دەستگیرکردنییان، هەر سێ تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەیەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقلییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top