لڤین
ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری پێشووی یانەکانی چێڵسی و تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی، دوای پشوودانێکی کورتخایەن، ئەرکی راهێنانی هەڵبژاردەی ئەمریکای بەفەرمی وەرگرت.
پۆچیتینۆی تەمەن 52 ساڵ، لەمەودوا ئەرکی راهێنانی هەڵبژاردەی ئەمریکا لە گرەیگ بیرهاڵتەر وەردەگرێت و دەبێتە دەیەمین راهێنەری بیانی هەڵبژاردەکە لەماوەی 14 ساڵی رابردوودا ئەرکی راهێنەرایەتی گرتبێتە دەست، هەروەها یەکەمین راهێنەری بیانییە لەدوای یۆرگن کلینسمان کە لەنێوان 2011 بۆ 2016 هەمان ئەرکی وەرگرت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
یەکەمین ئەرکەکانی پۆچیتینۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوو یاریی دۆستانەی ئامادەکاری دەبێت بەرامبەر بە پەنەما، کە ئەم بەرەبەیانە ئەنجامدەدرێت، هەروەها دوای سێ رۆژی دیکە رووبەڕووی مەکسیک دبێتەوە و دواتریش لە قۆناغی چارەکی کۆتایی کۆنکاکاف یاریدەکات.