لڤین
دەزگای دژەتیرۆری عێراق کوژرانی سێ چەکداری داعشی لە چیای پەڵکانە لە سنووری کەرکوک، بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی راگەیاند.
کەریم تەمیمی، سەرۆکی دەزگای دژەیترۆری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 29ـی حوزەیران، تیمێکیان توانیویەتی سێ چەکدار لە چیای پەڵکانە لە کەرکوک بکوژن کە پۆستی جیاوازیان لە سنوورەکە هەبووە و یەکیان فەرماندەی کەرتی سلێمان بەگ بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، پاش بەدەستخستنی زانیاریی هەواڵگیریی ورد و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی ئۆپراسیۆنەکەیان ئەنجامداوە.