لڤین
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بۆردومانکرد، کییە ستامەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوای لە ئێران کرد بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان.
کییە ستامەر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: سەقامگیری لە ناوچەکەدا لە پێشینەی کارەکانە و بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانی بە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی وەسفکرد.
گوتیشی، نابێت هەرگیز رێگە بە ئێران بدرێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت و ئەمریکا هەنگاوی بۆ کەمکردنەوەی ئەو مەترسییە گرتووەتەبەر.