لڤین
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 123 حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە کە لەو ژمارەیە 19 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
سەیف بەدر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، وەزیری تەندروستیی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کردووە کە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەت و لایەنی پەیوەندار بەشداربوون بۆ بەدواداچوون و ئامادەکاری زیاتر بۆ رێگریکردنی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، کە بڕیاردراوە رێکاری پێویست بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بگیرێتەبەر.
ئاماژی بەشکردووە، بەرزترین رێژەی تۆمارکردنی تای خوێبەربوون لە پارێزگای زیقاربووە بە 36 حاڵەت، هەروەها لە پارێزگای بەغدادیش لەکۆی 14 حاڵەتی تۆمارکراو پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە، لە کەرکوکیش پێنج حاڵەت تۆمارکراوە و چواریان گیانیان لەدەستداوە.