لڤین
وەزارەتى دارایی عێراق گوژمەى دووەمى پارەى گەنمى جوتیارانى بۆ بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ راگەیاند، کە بڕەکەى 500 ملیار دینارە.
وەزارەتى دارایى عێراق، لە راگەیەندراوێکدا، ئەوەى خستووەتەڕوو، 500 ملیار دیناریان بۆ خەرجکردنی گوژمەى دووەمى پارەى جوتیاران بۆ بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ تەرخانکردووە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕە پارەیە لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە نێردراوە، کە بە گوێرەى رێکارە داراییە پەسەندکراوەکان خەرجدەکرێن، راستەوخۆ بەبێ دواکەوتن بۆ جوتیاران خەرج دەکرێت.
ئەوەش روونکراوەتەوە، تیمی وەزارەتى دارایى عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، چاودێریى رێکارەکانی خەرجکردنى ئەو بڕە پارەیە بۆ جوتیاران دەکەن.