لڤین
نوێنەری گشیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی چواری مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت.
عەلی رەئووف، نوێنەری گشیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی چواری مامۆستایانی گرێبەست لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا دابەشدەكرێت.
هەرچەندە پێشتر راگەیەندرا مانگانە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.