لڤین
بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆران و هاوڵاتییان راستگۆبوو.
رێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، “زیاتر لە سێ هەفتە مووچەی هەرێم لە بەغداد دواخرا و نەیاتوانی هیچ سەرنج و تێبینییەكیان هەبێت لە رووی یاسایی و كارگێری و لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە و داهاتی ناوخۆ.
جەختیكردەوە و وتیشی، حكومەتی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆران و هاوڵاتییاندا راستگۆبوو”.