لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

خەرجیی بەرگریی تورکیا 110% زیادیکردووە

لڤین

بەگوێرەی راپۆرتێکی نێودەوڵەتی، خەرجیى بەرگریى تورکیا لە ساڵی 2024دا بەراورد بە ساڵی 2023 بە رێژەى 110% زیادیکردووە و لەسەر ئاستی جیهان دوو پلە سەرکەوتووە.

پەیمانگەی نێودەوڵەتیی ستۆکهۆڵم بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاشتی (SIPRI) راپۆرتی خەرجیی بەرگریی وڵاتانی جیهان لە ساڵی 2024دا بڵاوکردەوە و تیایدا باس لەوەکراوە، ئەنقەرە لە ساڵی 2024دا بەراورد بە 2023، 12% خەرجیی بەرگریی زیادکردووە و بەوشێوەیەش لە پلەی 19ـەمینەوە بۆ پلەی 17ـەمین لە لیستی ئەو وڵاتانەی زۆرترین خەرجیی بەرگرییان هەیە، سەرکەوتووە.

راپۆرتەکە ئاشکرایکردووە کۆی گشتیی خەرجیی بەرگریی وڵاتانى جیهان 2.7 ترلیۆن دۆلاری ئەمریکییە.

تورکیا کە خاوەنی دووەم گەورەترین سوپای ناتۆیە، لە ساڵی 2024دا 1.9%ـی کۆی گشتیی داهاتی نیشتمانیی بۆ بەرگریی خەرجکردووە و نزیکبووەتەوە لە ئامانجی 2% کە ناتۆ بۆ ئەندامانی داناوە. پشكی تورکیا لە خەرجیی بەرگریی لەسەر ئاستی جیهان 1%ـە. بەو پێیە خەرجیی ساڵانەی سەربازیی تورکیا دەکاتە نزیکەی 27 ملیار دۆلار.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی پەیمانگەی نێودەوڵەتیی ستۆکهۆڵم بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاشتی (SIPRI) خەرجیی بەرگریی لە تورکیا لەنێوان ساڵانی 2015 تاوەکو 2024، بەرێژەی 110% زیادیکردووە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks