لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سەڵاحەدین بەهادین سەردانی سڕی سورەیا ئۆندەری کرد

صلاح الدین

لڤین

ئەمیندارى گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە نەخۆشخانەى فلۆرانس لە ئیستانبوڵ، سەردانی سڕی سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی کرد و رایگەیاند، تەواوی خەڵکی کوردستان و ئاشتیخوازانی جیهان، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازن.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمیندارى گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی سڕی سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی، سەردانی نەخۆشخانەی فلۆرانسیان لە شاری ئیستانبۆڵ کردووە و لەلایەن پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و بەرپرسانی پارتی دەم-ەوە پێشوازیی لێکرا.

ئەمیندارى گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاندووە، شاندی ئیمراڵی و سڕی سورەیا ئۆندەر، کارێکی باشیان ئەنجامداوە و تەواوی خەڵکی کوردستان و ئاشتیخوازانی جیهان، نیگەرانن بۆ دۆخی تەندروستی و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازن.

شەوی 15ـی ئەم مانگە، ئۆندەر جەڵتەی دڵ لێیدا و نەشتەرگەرییەکی 12 کاتژمێریی بۆ کرا، بەگوێرەی راگەیەندراوی نەخۆشخانە، رەوشی ئۆندەر گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە و تاوەکو ئێستاش مەترسیی لەسەر ژیانی هەیە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks