لڤین
ئەو نەخۆشخانەی سرری سورەیا تێدا لەژێر چاودێری چڕە ڕایگەیاند: تاوەکوو ئێستا مەترسی لەسەر ژیانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ماوە.
ئەمڕۆ هەینی، 18ـی نیسانی 2025، نەخۆشخانەی فلۆرێنس نایتئینگەیل لە ئیستانبوڵ ڕایگەیاند: “بە گشتیی دۆخی تەندروستی وەک خۆیەتی، چاودێری کردنی لە بەشی چاودێری چڕ وەک دوێنێ بەردەوامە، چارەسەرەکانمان بۆ هەوکردن بەردەوامە. نەخۆشەکەمان مەترسی زۆری لەسەرە و مەترسی لەسەر ژیانی بەردەوامە”.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری گواسترایەوە بۆ بەشی چاودێری چڕ.
درەنگانی شەوی سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، سرری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، کاتژمێر 11ـی شەوی ڕابردوو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئیستەنبۆڵ کراوە.
سرری سورەیا ئۆندەر لەدایکبووی 7ـی تەممووزی 1962 ، کەسایەتی سیاسیی و دەرھێنەری فیلم و ئەکتەری تورکە، ئێستاش جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیایە.