لڤین
چەند بەرپرسێکی ئیسرائیلی ئاشکرایان کردووە، تەل ئەبیب و قاهیرە رەشنووسی پێشنیازەکەی میسڕیان سەبارەت بە ئاگربەستی غەزە و ئازادکردنی دەستگیرکراوان ئاڵوگۆڕکردووە.
بەرپرسە ئیسرائیلییەکان بە دەستەی پەخشی ئیسرائیلییان گوتووە، ئەگەری هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکانی غەزە بێتەئاراوە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ تیمی دانوستانکار هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی دەستگیرکراوان کردووە.
دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە وڵاتەکەی لەبارەی دانوستانەکانی غەزە و ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و وڵاتانی نێوەندگیر لە پەیوەندیدا دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرایکرد، گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ حەماس، چەند رۆژێکی کەم دەخایەنێت.