لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سعودیە: لە رەمەزاندا 122 ملیۆن نوێژخوێن هاتوونەتە مەککە و مەدینە

لە رەمەزاندا ملیۆن نوێژخوێن چوونەتە مەککە و مەدینە scaled

لڤین

لە سعودیە و تەنیا لە ماوەی مانگی رەمەزاندا، زیاتر لە 122 ملیۆن نوێژخوێن و عومرەکار سەردانی هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر لە مەدینە و مزگەوتی حەرەمیان لە مەککە، کردووە.

دەستەی گشتیی کاروباری مزگەوتی حەرام و مزگەوتی پێغەمبەر لە سعودیە رایگەیاندووە، ژمارەی نوێژخوێنان و عومرەکاران کە لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا سەردانی هەردوو مزگەوتەکەیان کردووە، گەیشتوونەتە زیاتر لە 122 ملیۆن و 286 هەزار کەس.

دەشڵێت، تەنیا مزگەوتی حەرام پێشوازیی لە زیاتر لە 75 ملیۆن نوێژخوێن کردووە و مزگەوتی پێغەمبەریش پێشوازی لە زیاتر لە 30 ملیۆن نوێژخوێن کردووە و 16 ملیۆن و 558 هەزار کەسی دیکەش سوننەتى عومرەیان بەجێهێناوە.

دەستەکە پشتڕاستی کردووەتەوە، ئەم ئامارانە دەرەنجامی جێبەجێکردنی سیستمێکی یەکگرتووی خزمەتگوزاری و رێکارەکانی رێکخستنە، کە ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی رێوڕەسمەکانی نوێژخوێنان و عومرەکاران دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپراسیۆنەکانی چاودێرییکردن بە بەکارهێنانی هەستەوەرە ئەلیکترۆنییە پێشکەوتووەکان، ئەنجامدراون، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دەروازەکانی مزگەوتەکان دانراون.

لڤین پرێس
Scroll to Top