لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سبەی لیژنەی باڵای بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی ڕۆژی جەژن لە وەزارەتی ئەوقاف كۆ دەبێتەوە

bbd ec b fe bdd

لڤین

بڕیارە سبەی شەممە، بۆ دیاریكردنی ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی كۆ ببێتەوە، كە لیژنەیەكی هاوبەشە لەنێوان وەزارەتی ئەوقاف و یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، لەمبارەیەوە، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ڕایدەگەیەنێت، خەڵكی كوردستان چاوەڕێی بڕیاری ئەو لیژنەیەن.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ڕاگەیاند: “سبەی 29ی ڕەمەزان، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی كوردستان كۆ دەبێتەوە و چاودێری بینینی مانگ دەكەن.”

لەبارەی ئەو لیژنانەی كە چاودێری بینینی مانگ دەكەن، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وتی: “لە پارێزگای هەولێر لە سەنتەر و لە سنووری چۆمان و حاجی ئۆمەران، لە سلێمانی لە چیا گلەزەردە، لە دهۆك لە چیای زاوا، چاوێری بینینی بانگ دەكرێت، ئەگەر سبەی شەممە مانگ بە بەڵگەوە لە ئاسمانی كوردستان ببینرێ، ئەوا بە دڵنیایەوە ڕۆژی یەكشەممە دەبێتە یەكەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، ئەگەریش سبەی ئێوارە مانگ بە بەڵگەوە نەبینرێ، ڕۆژی دووشەممە دەبێتە یەكەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.”

باسی لەوەش كرد، كە “بڕیاری ڕاگەیاندنی جەژن، لە دەسەڵاتی لیژنەی باڵای بینینی مانگە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، كە لیژنەیەكی هاوبەشە لەنێوان وەزارەتی ئەوقاف و یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانە، بۆیە هەر بڕیارێك بدرێ، بڕیارێكی دروستە و هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستان چاوەڕێی بڕیاری ئەو لیژنەیەن.”

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks