لڤین
عەممار حەکیم، سهرۆكى ڕهوتى نیشتمانیی حيكمه پەیامێکی لەبارەی بیرەوەری 37 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق بڵاو کردووەتەوە و تێیدا دەڵێت: هەڵەبجە وەک برینێکی ساڕێژ نەبووی قوڵایی دڵمان دەمێنێتەوە، دەشڵێن: پێویستە وەک وەڵامێک بۆ ئەو قورابنییە گەورەی داویانە، هەڵەبجە بکرێتە پاریزگایەکی نوێی عێراق.
یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە پەیامێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی)ئێکس) دا نووسیوویەتی: لە یادی پڕسۆی 37 ساڵەی کیمابارانی هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی قەدەغەکراو، هەڵەبجە برینێکی سارێژنەبووەی قوڵایی دڵمانە کە هەموو کات خوێنی لێ دەتکێ، دەشڵێت: ویژدانی ئێمە و خاوەن هەموو ویژدانێکی زیندووی جیهان پارچە پارچە دەکات.
عەممار حەکیم دەڵێت: لەو یادە پڕ سۆیەدا، ڕێز بۆ ڕوحی قوربانیان دەردەبڕین و ئومێدی چاکبوونەوە و ئارامی بۆ بریندارەکان دەخوازین، دەشڵێت: هەڵەبجە سیمبوڵێکی گەورەی قوربانیدانی ئەو شارەیە لەسەر ئاستی هەموو عێراقدا، بۆیە دووپاتی دەکەینەوە کە باشترین ڕێزلێنان بۆ قوربانیدانی ئەو شارە ئەوەیە، بکرێتە پارێزگایەکی نوێ لە عێراقدا.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە گوتی: پێویستە هەلیکار و باشترکردنی ئابووری و نوێنەرایەتیکردنێکی ڕاستقینە لە پرۆسەی سیاسی، بۆ خەڵکی ئەو شارە فەراهەم لە عێراقدا فەراهەم بکرێت.