لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئەفریقای باشوور: نیگەرانین لە دەرکردنی باڵیۆزی وڵاتەکەمان لە ئەمریکا

ئیبراهیم رەسوڵ، باڵیۆزی ئەفریقای باشوور لە واشنتن دەرکرا

لڤین

ئەفریقای باشوور بڕیاری دەرکردنی باڵیۆزی وڵاتەکەیان لە واشنتن، بە “نیگەرانکەر” وەسفدەکات، پاشئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەوە تۆمەتباریکرد، کە رقی لە ترەمپە.

پاش ئەوەی دوێنێ 14ی ئازار ئیبراهیم رەسوڵ، باڵیۆزی ئەفریقای باشوور لە واشنتن دەرکرا، سەرۆکایەتیی ئەفریقای باشوور داوادەکات، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەهێزبکرێت.

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشتر رایگەیاند، باڵیۆزی ئەفریقای باشوور لە واشنتن دەرکراوە، چونکە رقی لە ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ-ە.

روبیۆ لە تۆڕی ئێکس رایگەیاندووە، “چیتر ئەمریکای مەزن پێشوازی لە باڵیۆزی ئەفریقای باشوور ناکات، چونکە ئیبراهیم رەسوڵ، سیاسەتمەدارێکی رەگەزپەرستە و رقی لە ئەمریکا و سەرۆکەکەشیەتی”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، باڵیۆزی ئەفریقای باشوور بە کەسێکی “بێزراو” لە وڵاتەکەی ناودەبات.

دوای ئەو هەنگاوەی ئەمریکا، نووسینگەی سەرۆکی ئەفریقای باشوور داوای چارەسەرکردنی کێشەکەی کردووە و جەختیشیکردەوە وڵاتەکەی پابەند دەبێت بە بەردەوامیدان بە پەیوەدنییەکی بەهێز لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و سودی دوولایەنە.

دەرکردنی باڵیۆزی ئەفریقای باشوور، دوایین پێشهاتی هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان واشنتن و پریتۆریایە، دۆناڵد ترەمپ لە مانگی شوباتی رابردوو هاوکارییەکانی ئەمریکای بۆ ئەو وڵاتە راگرت، هاوکات ئەفریقای باشووری تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانی جیاوازیی رەگەزی و دەستبەسەرداگرتنی زەویی جوتیارانی سپی پێست.

ئیلۆن مەسک، ملیاردێر و کەسایەتیی نزیک لە ترەمپ، کە لەدایکبووی ئەفریقای باشوورە، رەخنە لە حکومەتی ئەو وڵاتە دەگرێت و تۆمەتباری دەکات بە رەگەزپەرستی بەرامبەر بە سپی پێستەکان.

خاوەندارێتیی زەوی، پرسێکی مشتومڕاوییە لە باشووری ئەفریقا و زۆربەی زەوییە کشتوکاڵییەکان هێشتا لەلایەن سپی پێستەکانەوە خاوەندارێتیی دەکرێن، حکومەتی ئەو وڵاتەش لەژێر فشاردایە بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییەکان و گەڕانەوەی موڵکەکان بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks