لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وردەکاریی رێککەوتنەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع لە زاری گوتەبێژی هەسەدەوە

فەرهاد شامی گوتەبێژی هەسەدە کەناڵ scaled

لڤین

دواى واژۆکردنى رێککەوتنەکەى نێوان مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع، گوتەبێژی هێزەکانى سووریاى دیموکرات رایگەیاند، رێککەوتنەکە بە نێوەندگیریی ئەمریکا بووە.

فەرهاد شامی، لە راگەیەندراوێکدا ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن، هێزەکانی دیمەشق بێنە حەسەکە و دەڵێت، ئەوە راست نییە، بەڵام رەنگە هێزەکانی دیمەشق لە سنوورەکانى نێوان رۆژئاوا و تورکیا بڵاوەیان پێبکرێت.

راشیگەیاند، ئەو لیژنانەی کە دروستکراون پرسی زیندانییەکان یەکلایی دەکەنەوە و لیژنەیەکى تایبەتیش بە خۆبەڕێوەبردن و پەروەردە و خوێندن بە زمانی کوردی پێکهێنراوە.

فەرهاد شامی گوتیشى، هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆسیەی داعشدا نەبووە و دۆسیەى داعش لە دەستی هێزەکانى سووریاى دیموکراتدایە.

گوتەبێژەکەى هەسەدە ئەوەشى راگەیاند، ئامانجی سەرەکییان وەستاندنی شەڕ و گەڕاندنەوەی ئاوارەکانى عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپییە بۆسەر ماڵ و حاڵى خۆیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوى 10ـى ئازار، مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع لە دیمەشق، رێککەوتنێکى هەشت خاڵییان واژۆکرد و بەگوێرەى رێککەوتنەکە، مافەکانى کورد لە چوارچێوەى دەستوور پارێزراوە و کورد پێکهاتەیەکى سەرەکى دەوڵەتى سووریایە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks