لڤین
هێزی ئاسمانیی ئۆکرانيا رايگەياند، شەوی رابردوو رووسيا بە 119 درۆن هێرشیکردووەتە سەرمان، حکومەتی مۆسکۆش دەڵێت، “کیێڤ 131 درۆنی ئاڕاستەکردووين”.
ئەم هێرشە پاش ئەوەدێت، رۆژانی هەينی و شەممە رووسيا ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانيای بۆردوومانکرد و بەهۆيەوە لانيکەم 14 کەس گيانيانلەدەستدا.
بڕيارە رۆژی سێشەممە 11ی شوبات، بەرپرسانی ئۆکرانيا و ئەمريکا لە سعوديە کۆببنەوە و گفتوگۆ بکەن لەبارەی رێککەوتنی ئاشتی، ئەوەش پاشئەوەی واشنتن هاوکارييە سەربازييەکانی و ئاڵوگۆڕی زانياریی دەزگا هەواڵگرييەکانی راگرت.
هێزی ئاسمانیی ئۆکرانيا راشيگەياندووە، “لە هێرشەکەی شەوی رابردوودا 71 درۆن لە دەوروبەری کیێڤ کەوتوونەتەوە خوارەوە، زيانی بە شەش ناوچەش گەياندووە”.
لەبەرامبەريشدا، ڤیاچێسلاڤ گلادکۆڤ، پارێزگاری هەرێمی بیلگۆڕەدی رووسيا رايگەياندووە، ئۆکرانیا دوێنێ 131 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاڕاستەی ناوچەکە کردووە کە هاوسنوورە لەگەڵ ئۆکرانیا، کە 101يان خراوەتە خوارەوە و هێرشەکە هيچ زيانێکی نەبووە.