لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: جۆلانی تیرۆریستەو تاوانی تۆقێنەر بەرامبەر عەلەوییەكان دەكات

لڤین

یسرائیل كاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەبارەی كۆمەڵكوژییەكانی هێزەكانی سەربە دیمەشق بەرامبەر بە عەلەوییەكان لە سوریا، رایگەیاند، جۆلانی ماسكەكەی خۆی فڕێ دا و روخسارە راستەقینەكەی خۆی دەرخست كە تیرۆریستێكی جیهادی سەربە قوتابخانەی قاعیدەیەو تاوانی تۆقێنەر بەرامبەر بە عەلەوییەكان ئەنجام دەدات.

 یسرائیل كاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پۆستێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێكس نوسیویەتی”جۆلانی جبەی لەبەری خۆی داكەندو قات و بۆینباخی پۆشی و روخسارێكی میانڕەوی ساختەی لەخۆی نیشان دا. ئێستا ماسكەكەی خۆی فڕێدا و روخسارە راستەقینەكەی خۆی دەرخست كە تیرۆریستێكی جیهادی سەر بە قوتابخانەی قاعیدەیەو تاوانی تۆقێنەر بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنیی عەلەوی ئەنجام دەدات.”

جەختیشی كردۆتەوە، ئیسرائیل بەرامبەر هەر هەڕەشەیەك لە سوریاوە بەرگریی لە خۆی دەكات. ئێمە لە زۆنە ئەمنییەكان دەمێنینەوەو پارێزگاری لە خەڵكی جۆلان و جەلیل دەكەین.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل وتوشیەتی، “پارێزگاری لەوە دەكەین كە باشوری سوریا لە چاك داماڵراو و خاڵی بێت لە هەر هەڕەشەیەك. پارێزگاری لە دروزەكان دەكەین، هەر كەسێك ئازاریان پێ بگەیەنێت، روبەڕوی وەڵامی ئێمە دەبێتەوە.”

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks