لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

لە کەلار گەنجێک بە چەقۆ کوژرا

b d fb aaadba x

لڤین

لە شارۆچکەی کەلار، لە ئەنجامی شەڕەچەقۆ لە نێوان دوو کەس، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ کوژرا، کە دانیشتووی گەڕەکی شەهیدان بووە و ناوی ئاریان فەرهادە.

ئەمشەو، لە گەڕەکی شەهیدان لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، گەنجێک بەناوی ئاریان فەرهاد، کە لە دایک بووی ساڵی ٢٠٠٧ـە، بە چەقۆ بریندار دەکرێت و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لە دەست دەدات.

ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار ڕایگەیاند، ئەمشەو گەنجێک بەناوی ئاریان فەرهاد لە گەڕەکی شەهیدان بە چەقۆ بریندار کراوە، پاشان گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکەمان و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوه گیانی لە دەستداوە.

وتیشی: گەنجەکە لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٧ـە، شوێنەواریی پێنج چەقۆ بە جەستەیەوە بووە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە بە مەبەستی توێکاریی.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks