لڤین
وەک بەشێک لە بەڵێنەکانی هەڵبژاردن بۆ پاککردنەوەی پایتەختی هیندستان، دەوڵەتی تازەپێکهێنراوی دەلهی بەڵێنی داوە ئەمساڵ یەکێک لە گەورەترین تەپۆڵکەکانی خۆڵ و خاشاک لاببات.
ئەم شاخە زبڵە لە باشوری دەهلی هەڵکەوتووە، بەرزییەکەی دەگاتە 60 مەتر، زیاتر لە 4 ملیۆن تۆن زبڵی تێدایە.
هەوڵەکان بۆ پاککردنەوەی ئەم شوێنە لە ساڵی 2019 دەستیپێکردووە و بەرزییەکەی بە رێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، بەڵام دەهلی رۆژانە زیاتر لە 11 هەزار تۆن زبڵی وشک بەرهەم دەهێنێت.
پارتی دەسەڵاتداری هیندستان لە هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی پاککردنەوەی پایتەختی دا، لەوانە هەوای پیس و ئاوی ژەهراویی رووباری یامونا.
هەزاران کەس لە هەژارترین دانیشتووانی دەهلی لە نزیک زبڵدانە کەڵەکەبووەکە دەژین، زۆرێکیان لەناو زبڵەکاندا دەگەڕێن بەدوای هەر شتێکدا دووبارە بەکاربهێنرێتەوە یان بفرۆشرێت.