لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

باوکی ئەو دوو منداڵەی برینداربوون زانیاری ئاشکرا دەکات

Untitled

لڤین

دوای ئەوەی دوومنداڵ بەهۆی تەقەمەنییەوە برینداربوون ئەمرۆ خانەوادەکەی زانیاری وردیان ئاشکراکرد.

ئەمرۆ دووشەممە، باوکی ئەو دوومنداڵەی دوێنی بەهۆی تەقەمەنییەوە لە شارەدێی بنگرد برینداربوون بۆ میدیاکان دواو و تی”ئەوەی دوێنێ ڕوویدا بەداخەوە لەئەنجامی دەستکاریکردنی سەری هاوەن بووە و منداڵەکان نەیانزانیوە بۆیە یارییان پی کردووە”.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای یاریکردن کێوار کە کوڕە بەهۆی نەزانییەوە سەری هاوەنەکە دەکێشێت بە زەویدا و دەتەقێتەوە، و لەئەنجامدا کێوار و کەژێ کە خوشک و بران برینداردەبن.

مامۆستا میقداد، کە بەڕێوەبەری قوتابخانەی سۆفیانیان و باوکی دوومنداڵەکەیە وتیشی، لەئێستادا منداڵی کچەکە تەندروستی باشە و لەژێر چاودێریدایە، بەڵام کێوار دەستێکی لەدەستداوە و نەشتەرگەری بۆ چاوەکانیشی کراوە، کەبەهۆی پارچەی تەقینەوەکەوە زیانی بەرکەوتووە.

مامۆستا میقداد دەشڵێت” داوا دەکەین خودای گەورە چاوەکانی بۆ بگەڕێنێتەوە و چاوەکانی لەدەستنەدات.

هاوکات هەر ئەمڕۆ نەژاد عبداللە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەوەکالەت سەردانی نەخۆشخانەی شاری کردو هەردوو جگەرگۆشەکەی مامۆستا میقداد بەڕێوەبەری قوتابخانەی سۆفیانیان بەسەرکردەوە وهەموو هاوکارییەکیان نیشاندا بۆچارەسەریان وهیوای زووچاک بوونەوەیان بۆخواستن.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks